بەپێی ڕاپۆرتی ئیسلاحوێب، کاک جەزا بێهزادی لە ئەندامانی پێشەنگی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و لە مامۆستایانی قوتابخانەی ئەو شارە، دوێنێ ڕۆژی شەممە بەهۆی نەخۆشی لە تاران گیانی سپارد.

پێگەی ڕاگەیاندنی ئیسلاح وێڕای ئاراستەکردنی سەرەخۆشی لە تەواوی خوشک و برایانی ئیمانی و بەتایبەت بنەماڵەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو، لە بارەگای میری مەزن داوای لێبووردن و بەرزیی پلەی بۆ داوا دەکات.

اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ وَارْحَمْهُ وَعَافِهِ وَاعْفُ عَنْهُ وَأَكْرِمْ نُزُلَهُ وَوَسِّعْ مُدْخَلَهُ وَاغْسِلْهُ بِالْمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالْبَرَدِ وَنَقِّهِ مِنَ الْخَطَايَا كَمَا نَقَّيْتَ الثَّوْبَ الأَبْيَضَ. آمین یا ربّ العالمین!